فرسه‌ت سۆفی: هه‌یكه‌لیه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم بچووک بکرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات یه‌كێک له‌و خاڵه‌ گرنگانه‌ى كه‌ پێویسته‌ بۆ چاكسازى له‌ هه‌رێم بریتییه‌ له‌ بچووک كردنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لیه‌تى حکوومه‌ت‌ كه‌ حاڵى حازر قۆناغى باشى بڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بنێردرێته‌ په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ند كردن و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "به‌ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و پرۆژه‌یه خه‌رجییێكى زۆر بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. فرسه‌ت سۆفى ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان دووپاتی كرده‌وه‌: بچووک كردنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لیه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم خاڵی گرنگى چاكسازییه‌ و به‌مه‌ش بارقورسییێكى گه‌وره‌ له‌ سه‌ر شانى حكوومه‌ت لاده‌چێت له‌ زۆرى وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتى و خه‌رجییه‌كانى.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: لیژنه‌ى باڵاى تایبه‌ت به‌م پرۆژه‌یه‌ كاره‌كانى خۆى ته‌واو كردوووه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ شێوازى هه‌یكه‌لیه‌تێكى گونجاو له‌گه‌ڵ پێكهاتى شیدارى و جوگرافى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى بدرێته‌ خولى داهاتووى په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ند كردنى.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ به‌ جێبه‌جێ كردنى پرۆژه‌ى بچووک كردنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لیه‌تى حكوومه‌ت، كاره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم رێكوپێكتر ده‌بن و هاوكات خه‌رجیه‌كانیشى تا ڕاده‌ى نیوه‌ كه‌م ده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27088

Your Comment

You are replying to: .
captcha