به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاكم قادر له كۆنگرهیێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: وه‌كوو یه‌كێتى پابه‌ندن به بڕیاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له واده‌ى خۆیدا یان دواخستنى بۆ كاتێكى دیكه.
ناوبراو ده‌شڵێت: "بڕیارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆیدا یان دواخستنى په‌یوه‌ندى به په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌یه و وه‌كوو یه‌كێتى پابه‌ندین به بڕیاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه که چ بریارێک ده‌دات".
حاكم قادر وتیشى: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیش پێكه‌وه ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌كوو یه‌كێتى پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ى".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment