حاکم قادر: گفتوگۆکان له‌سه‌ر دواخستن یان ئه‌نجام‌دانی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى كارگێرى یه‌كێتیى نیشتمانیی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: گفتوگۆكان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ واده‌ى خۆى ئه‌نجام بدرێت یان دوابخرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حاكم قادر له‌ كۆنگره‌یێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: وه‌كوو یه‌كێتى پابه‌ندن به‌ بڕیاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ واده‌ى خۆیدا یان دواخستنى بۆ كاتێكى دیكه.

ناوبراو ده‌شڵێت: "بڕیارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ى خۆیدا یان دواخستنى په‌یوه‌ندى به ‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌یه و‌ وه‌كوو یه‌كێتى پابه‌ندین به ‌بڕیاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ که‌ چ بریارێک ده‌دات".

حاكم قادر وتیشى: "ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیش پێكه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان و وه‌كوو یه‌كێتى پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ى".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27087

Your Comment

You are replying to: .
captcha