بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له ئێران بهSNNی ڕاگه‌یاند: "دوای ناردنی نووسراو بۆ به‌ڕه‌سمی كردنی هه‌ردوو سنووری پشته و شۆشمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئێران، ئه‌و وڵاته بڕیاری به‌ڕه‌سمی كردنی هه‌ردوو سنوورەکەی ده‌ركردووه".
نازم دەباغ وتیشی: "ئێران به‌ڕه‌سمی بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه، به‌ڵام نازانرێت كه‌ی ده‌یخاته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه".
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له تاران ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، به‌ڕه‌سمی كردنی هه‌ردوو سنووری پشته و شۆشمێ به‌ته‌نها ڕێككه‌وتنی نێوان عێراق و ئێران نییه، به‌ڵكوو ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر، به‌غدا و تاران-ه واته ڕێكه‌وتنی سێ قۆڵیی له‌سه‌ر كراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment