پۆستی پارێزگاری کەرکووک ئیستحقاقی کوردە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی لقی کەرکووکی پارتی، جەخت دەکاتەوە پۆستی پارێزگاری کەرکووک مافی کوردە و دەبێت بە لە بەرچاو گرتنی دۆخی ئێستای ئەوپارێزگایە و لە ڕێگای گفتوگۆوە کەسێک بۆ کاربەدەست بوون لەو پۆستەدا دەستنیشان بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی كەركووكی پارتی، بە SNNی ڕاگەیاند: بەرلەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووک پڕ بكرێتەوە، دەبێت یەكێتی هۆكاری گۆڕین و لابردنی نەجمەدین كەریم ڕوون بكاتەوە، جگە لەوەش گۆڕانكارییەكانی دوای ڕووداوەكانی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو لەبەرچاو بگیرێت، ئەوكات پێویستە گفتوگۆ لەسەر پۆستی پارێزگار بكرێت.

سەبارەت بە چۆڵ بوونی پۆستی پارێزگار لە دوای ڕۆیشتنی ڕاكان سەعید پارێزگاری ئێستا بەوەكالەت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و پێشكەش كردنی كاندید لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە تا ئەو پۆستە پڕبكرێتەوە، بەرپرسەكەی پارتی وتی:" پێشكەش كردنی كاندید لەلایەن یەكێتیەوە بۆ كاتی بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەگەڕێتەوە، ئەوكات پێمان وابوو دەبێت بیانووەكان ڕوون بكەنەوە، تا ئێستاش یەكلا نەبۆتەوە ڕاكان جبووری دەمێنێتەوە یان دەڕواتە بەغدا".

ناوبراو ئاشكراشی كرد: ئەو پۆستە ئیستحقاقی كوردە و بۆ پڕكردنەوەشی هاوكار دەبین، ئەگەر كاندیدەكەی یەكێتی بێت یان هەر لایەنێک، دەبێت ڕێكەوتنی لەسەر بكرێت و لیستی برایەتی بڕیاری لەبارەوە بدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27073

Your Comment

You are replying to: .
captcha