ئەیاد عەللاوی داوای پێكهێنانی حكوومەتی ڕزگاریی نیشتمانی دەكات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەیاد عەللاوی جێگری سەرۆک كۆماری عێراق و سەرۆكی لیستی وەتەنیەی عێراقی، داوای بەپەلە پێكهێنانی حكوومەتێكی ڕزگاریی نیشتمانی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حزبی ویفاقی نیشتمانیی عێراقی، كە لەلایەن ئەیاد عەللاوییەوە سەرۆكایەتی دەكرێ، لە بەیاننامەیێكدا رایگەیاند كە سەرۆكەكەیان بەنیگەرانییەوە چاودێری دۆخی عێراق دەكات و خوازیارە هەڵبژاردنەكان دووبارە بكرێنەوە، بۆ ئەوەی ئەو قۆناخەی ئێستەی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكان و یاری كردن بەئەنجامەكانی هەڵبژاردن تێپەڕێندرێ.

بەیاننامەكە دەڵێ عەللاوی نیگەرانە لە دۆخی ئەمنی و سیاسی و ئابووریی عێراق، بەتایبەتیش كە لە یەكی ئەم مانگەوە چووەتە نێو بۆشایی دەستووریەوە، بەهۆی كۆتاییهاتنی تەمەنی پەرلەمانی عێراق. بۆیە داوا لە دادگای فیدراڵی دەكات حكوومەتێكی ڕزگاریی نیشتمانی یان كار بەڕێكەر رابگەیێنێ، كە گەورە سەركردە سیاسییەكانی عێراق بەڕێوەی ببەن، بۆ ئەوەی ئامادەكاری دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بكات.

لای خۆیەوە هادی والی گوتەبێژی فەرمی بەناوی حزبی ویفاق رایگەیاند كە حزبەكەیان تێبینی هەڵەی گەورە و مەترسیداری كردووە لە پرۆسەی سیاسییدا، بەشێوەیێک ناتواندرێ ئەم هەڵانە بەشێوەی كاتی چارەسەر بكرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27043

Your Comment

You are replying to: .
captcha