نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان: له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا 870 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ مووسڵ

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتوووه‌كان ڕای‌گه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كه‌ مووسڵ له‌ ده‌ستی داعش ڕزگار كرا له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا 870 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ مووسڵ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مارتا روئه‌داس رێكخه‌ری هاریكاریی مرۆیی عێراق كه‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كانه‌ ڕای‌گه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی كه‌ مووسڵ له‌ ده‌ستی داعش ڕزگار كرا له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا 870 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ مووسڵ.

روئه‌داس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پاش ڕزگاركردنی مووسڵ له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا بڕێكی زۆری كۆمه‌كمان به‌ده‌ست گه‌یشتوووه‌.

چه‌كدارانی داعش به‌ پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ ساڵی 2014 به‌ بێ شه‌ڕ ته‌واوی مووسڵیان داگیر كرد و كردیانه‌ پایته‌ختی خۆیان و چه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ داگیركردنی مووسڵ، له‌ عێراق، سووریا و هه‌رێمی کوردستان تاوانی دڕندانه‌یان ئه‌نجام دا.

داگیركارییه‌كه‌ی مووسڵ ته‌مووزی 2017 كۆتایی پێهات، دوای ئه‌وه‌ی داعش مووسڵی داگیر كرد نزیكه‌ی ملیۆنێک مرۆڤ ناچار بوون كه‌ شاره‌كه‌یان جێبهێڵن، هه‌رچه‌نده‌ شاره‌كه‌ ڕزگاریش كرا به‌ڵام به ‌ته‌واوی كاول بووبوو و نه‌خۆشخانه‌، فێرگه‌ و ناوه‌ندی شاره‌كه‌ش مینڕێژ كرابوون.

كاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان رایانگه‌یاندوووه‌ دوای داگیركارییه‌كه‌ له‌ ساڵێكدا برینی ئازاره‌ گه‌وره‌كان ساڕێژ كران.

روئه‌داس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م ساڵه‌دا ڕێكخراوه‌ كۆمه‌ك به‌خشه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان له‌ شاره‌كه‌ هاریكاریی زۆریی مرۆییان پێشكه‌ش كردوووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش عێراق هێشتا پێویستی به‌ هاریكاریی مرۆیی هه‌یه‌.

روئه‌داس له‌ به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: هه‌رچه‌نده‌ ئاسایی بوونه‌وه‌ی ژیان له‌ مووسڵ بوێری به‌ ئێمه‌ به‌خشی بێت به‌ڵام له‌ عێراق هێشتا 2 ملیۆن كه‌س بێسه‌روشوێنن و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ مووسڵ ڕووبه‌ڕووی زۆر زه‌حمه‌تی ده‌بنه‌وه‌.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به‌ هاریكارییه‌ مرۆیییه‌كانی ساڵێكی مووسڵ بڵاو كرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ وارگه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ شاره‌كه‌ی خۆیان جێهێشتوووه‌، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ نێو شاره‌كه‌، ناوه‌ندی هاریكاریی به‌په‌له‌ كراونه‌ته‌وه‌ و 638 فێرگه‌ نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌، خواردنی به‌په‌له‌ دراوه‌ به‌ 87 هه‌زار فێرخواز، 53 ئامبولانس خراونه‌ته ‌گه‌ڕ و 2 نه‌خۆشخانه‌ بونیاد نراون.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27035

Your Comment

You are replying to: .
captcha