به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: بانكی نێوده‌وڵه‌تی نه‌خت پڕۆژه‌یێكی چوار ساڵه‌ی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه كه بریتییه له كردنه‌وه‌ی خول بۆ په‌رله‌مانتاری لیژنه‌كانی دارایی و ده‌ستپاكی و فه‌رمانبه‌ران و ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دیوانی چاودێریی دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و بودجه‌ی خوله‌كانیش له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه دابین كراوه.
د. عیزه‌ت سابیر له‌باره‌ی ئامانجی ئه‌و خولانه‌وه وتی: "بانكه‌كه مه‌به‌ستێتی له ڕێگه‌ی ئه‌و خولانه‌وه شه‌فافییه‌ت له داهات و خه‌رجی هه‌رێم هه‌بێت و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیش چاودێرییێكی باشتری كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ڕاشی‌گه‌یاند: بانكی نێوده‌وڵه‌تی نه‌خت جه‌ختی كردۆته‌وه كه نابێت حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ژێر هه‌ر پاساوێک بێت بودجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌كات بۆیه داویان كرد كه فشار له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست بكرێت به مه‌به‌ستی ناردنی بودجه.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment