به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیاتر له هه‌فته‌یێکه په‌یه‌ده له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیکه‌وه ڕێگه‌ی دیمه‌شقی گرتوووه و له‌گه‌ڵ شاندێكی سه‌ر به حکوومه‌تی سووریا سه‌رقاڵی گفتوگۆیه که خودی په‌یه‌ده به له‌یه‌کگه‌یشتن بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ سوورییه‌کان ناوی ده‌بات.
تاوه‌کوو دێت ورده‌کاریی پشت په‌رده‌ی زیاتر ده‌رده‌که‌وێت و ساڵح موسلیم به‌رپرسی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی ته‌ڤده‌م ڕایگه‌یاند که به دووری نازانێت هاریکاریی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له نێوان سوپای دیموکراتیکی سووریا و سوپای سووریا ببێت تاوه‌کوو وه‌ک خۆی ده‌ڵێت باکووری سووریا رزگار بکرێت ته‌نانه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی که له ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیادان.
ساڵح موسلیم ده‌ڵێت: "نابێت ڕازی بین به‌وه‌ی که به‌شێک له خاکی سووریا داگیر کرابێت چ به شێوه‌یێکی ڕاسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ و پێویسته کۆتایی به‌م ره‌وشه بهێندرێت و سه‌رجه‌م خاکی سووریا ڕزگار بکرێت. له‌وانه‌شه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا کار بکه‌ین به مه‌به‌ستی ڕزگار کردنی خاکه‌که‌مان له داگیرکاریی تورکیا".
ساڵح موسلیم ده‌شڵێت: "بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه که ئه‌وان له عه‌فرین هاوکاریمان بکه‌ن و ئێمه له ئیدلیب له‌گه‌ڵیاندا بین به‌ڵکوو بابه‌ته‌که به‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه که ئێمه و ئه‌وان پێکه‌وه کار بکه‌ین".
سووریا نزیکه‌ی 8 ساڵه دوچاری شه‌ڕی ناوخۆیی بوووه و به‌شی گه‌وره‌ی ناوچه‌کانی کوردستانی سووریا که دیمه‌شق هێشتا به باکووری سووریا ناویان ده‌بات له ژێر کۆنترۆڵی کورددایه.
دانیشتنی شاندی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا له‌گه‌ڵ شانده‌که‌ی حکوومه‌تی سووریا پرسی ئه‌و ناوچانه‌یان تاوتوێ کردوووه، له کاتێكدا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بوووه‌ته‌وه که دیمه‌شق چاوی له کوردستانی سووریایه که تێیدا وه‌ک چوار ده‌یه‌ی ڕابردوو فه‌رمانڕه‌وایی بکات و ساڵح موسلیم ده‌ڵێت: هه‌مووان و ده‌وڵه‌تی سووریاش ده‌زانێت که سووریا ناگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی و ده‌بێت سووریایێکی نوێ به ده‌ستوور و یاسای نوێوه بێته‌ئاراوه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی سووریا به‌ڵێنی داوه به‌وه‌ی سیسته‌می حوکمی نامه‌رکه‌زی له سووریا هه‌بێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکار له ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا که سه‌رۆکایه‌تی شاندی دانووستانکاری ده‌کرد رایگه‌یاند: وازهێنان له ناوچه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی خۆجێی کارێكی ئاسان نییه و بابه‌ته‌که پێویستی به گفتوگۆی چڕوپڕه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سووریا به گشتی و سیسته‌می حوکم به دیاریکراوی.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment