به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزاکانی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریکا هه‌ر دوو وه‌زیر عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیری داد و سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ده‌گرنه‌وه.
ئه‌و سزایانه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی واشنتۆنه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی قهشهیێکی ئه‌مریکی به ناوی "ئه‌ندرۆ برۆنسۆن" و ره‌تکردنه‌وه‌ی داوای ئه‌مریکا بۆ ئازاد کردنی له‌لایه‌ن دادگایێکی تورکیاوه.
سارا سانده‌رز گوته‌بێژی کۆشکی سپی له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌ڤانیدا سه‌پاندنی سزاکانی ڕاگه‌یاند و گوتیشی: "ئه‌مریکا له‌و باوه‌ڕه‌دایه هیچ پاساوێک بۆ ده‌ستگیر کردنی برۆنسۆن نییه."
به گوێره‌ی سزاکان پاره و موڵک و ماڵی هه‌ر دوو وه‌زیره‌که‌ی تورکیا له ئه‌مریکا بلۆک ده‌کرێن و ڕێگه به هاووڵاتییانی ئه‌مریکی نادرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو که‌سه‌دا مامه‌ڵه بکه‌ن.
برۆنسۆن له ئۆکتۆبه‌ری 2016 و به تۆمه‌تی سیخوڕی کردن و هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی حکوومه‌تی تورکیا ده‌ستگیر کراوه به‌ڵام قه‌شه ئه‌مریکییه‌که ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی تورکیا داوای ئه‌مریکای بۆ ئازادکردنی برونسۆن ڕه‌ت کرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ به‌ڵێنی دا "سزای گه‌وره" به سه‌ر تورکیادا بسه‌پێنێت.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment