بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری یەکگرتوو لە مەڵبەندی حزبەکەی لە کەرکووک وتەیێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: "دەبێت بەرپرسانی حکوومەتی هەرێم دەرکی ئەم ئاڵۆزیانە بکەن و چیتر گەلی خۆیان فەرامۆش نەکەن و لەبەردەم مووچە و بژێوی هاوڵاتیاندا بێباکانە مامەڵە نەکەن".
بەوتە سەڵاحەدین بەهائەدین، "کەرکووک شارێکی بێنازە و حزبە دەسەڵاتدارەکان نەیانتوانی ئیدارەیێکی باشی بکەن، ئەوەی لەئێستا و ماوەکانی ڕابردوودا دەگوزەرێت و گوزەرا ئەنجامی ئیدارەی فاشلی حوکمڕانیە".
جەختی لەوەش کردەووە، "کەرکووک و کەرکووکییەکان بەهەموو پێکهاتەکانیەوە شایستەی خزمەتی زیاترن و دەبێ کەرکووک شاری بەیەکەوەژیان و تەبایی و برایەتی بێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment