عه‌بادى نابێته‌وه‌ به‌سه‌رۆک وه‌زیران

سه‌ركرده‌یێكی ئیئتیلافی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تی هادى عامرى ڕایگه‌یاند: ئه‌و پێوه‌رانه‌ى ئایەتۆڵڵا سیستانى بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوو دیاری كردووه‌، له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادیدا نییه‌، بۆیه‌ ناتوانێت ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆک وه‌زیران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حموود ڕوبه‌یعی، سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافی فه‌تح، دەڵێت: "دۆخى حكوومه‌تى عه‌بادى له‌ خراپ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، شكست و گه‌نده‌ڵى ده‌ستى به‌سه‌ر ده‌زگاكاندا گرتووه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار نه‌توانێت خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان بكات".

سه‌ركرده‌كه‌ى ئیئتیلافی فه‌تح، ئاشكراشى كرد، كه‌ عه‌بادی له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى مه‌رجه‌عییه‌ت ناگونجێت بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆک وه‌زیران، كاندیدی ئیئتیلافه‌كه‌شیان بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته‌، ته‌نها هادی عامرییه‌.

جه‌‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌و هه‌له‌ى پێشتر بۆ عه‌بادی ڕه‌خسا، بۆ هیچ سه‌رۆک وه‌زیرانێكی تر له ‌مێژوى عێراقدا نه‌ڕه‌خساوه‌، كه‌ جگه‌ له‌ پشتیوانى مه‌رجه‌ع و په‌رله‌مان، پشتیوانى گه‌لیشی له‌گه‌ڵدا بوو، به‌ڵام ئه‌و نه‌یتوانى چاكسازی بكات و هه‌له‌كه‌ى له‌ده‌ست خۆی دا.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى فه‌تح، باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى داهاتوو ده‌بێت كه‌سێكی بوێر و به‌توانا بێت و سوور بێت له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى، نه‌كه‌وێته‌ ژێر ڕكێفی پشک پشكێنه‌ و حزبایه‌تی، ده‌بێت تواناى ئیداره‌دانى ده‌وڵه‌تى هه‌بێت.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27009

Your Comment

You are replying to: .
captcha