بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وتیشی: توركیا كێشه‌ی کەمایەتییە ئایینییه‌كانی نییه، به‌كارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه له لایه‌ن عەقڵیه‌تی زایۆنی كه له ئه‌مریكاوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، مایەی قبووڵ كردن نییه.
له‌باره‌ی گرژییه‌كان سه‌باره‌ت به پیاوی ئایینی ئاندریو كرایگ برونسۆن كه هاووڵاتی ئه‌مریكییه و به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان به ناوی فه‌تۆ و په‌كه‌كه‌وه له ماڵه‌کەی لە تورکیا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ئه‌ردۆغان وه‌بیری هێنایه‌وه كه له راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا چی پێویست بووبێت گوتوویانه و گوتیشی: "به‌كارهێنانی زمانی هه‌ڕه‌شه به‌رامبه‌ر بە ئێمه سوودی بۆ كه‌س نییه. ئێمه تاكوو ئێستا باشترین هاریكاریمان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ناتۆ.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد ئەو راگەیەنراوەی کەمایەتییە ئایینییەکان دوێنێ بڵاویان کردووەتەوە زۆر مانادارە و توركیا كێشه‌ی کەمایەتییە ئایینییه‌كانی نییه، لەسەر ئەو رێگەیەی باوەڕمان پێیەتی، بێ ئەوەی بچووکترین سازش لەسەر ئازادییەکانمان، سەربەخۆییمان و سەربەخۆیی دەزگای دادوەرییمان بکەین، بەردەوام دەبین".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment