هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی روفاتی قوربانیانی ئه‌نفالی سست كردووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كارووباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ڕایگەیاند: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراق زیانی به‌ پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رووفاتی قوربانیانی ئه‌نفال گه‌یاندووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،دفوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورد هاتوون وتی: "له‌ كابینه‌ی حه‌وت و له‌ كابینه‌ی هه‌شتیشدا پڕۆژه‌یێكیان هه‌بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ یادانه‌ رێكبخرێنه‌وه‌ و چوار یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌نفال، كۆمه‌ڵكوژی بارزانیه‌كانی و جینۆسایدی ئێزدیه‌كان به‌ نیشتمانی بكرێت".

ناوبراو وتیشی: "بۆ یادی ئه‌نفال بڕیاریان داوه‌ هه‌ر ساڵه‌ و له‌ ناوچه‌یێكی جیاوازدا به‌ڕێوه‌ بچێت و ساڵی داهاتووش ئه‌و یاده‌ له‌ بادینان ده‌كرێته‌وه‌".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌رباره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی روفاتی قوربانیانی جینۆسایدی بارزانیه‌كان و ئه‌نفالیش وتی: "سێ به‌ربه‌ستی یاسایی، ئه‌منی و كارگێڕی رێگربوون له‌به‌رده‌م پرۆسه‌كه‌ و تا ئێستا ژماره‌یێكی كه‌م له‌و رووفاتانه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ به‌ربه‌سته‌ یاساییه‌كه‌ش ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ یاسای ژماره‌ 5ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عێراق وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی ده‌ستكراوه ‌كردبوو له‌و باره‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌، پرۆسه‌كه‌ سستیی تێكه‌وتووه‌.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27005

Your Comment

You are replying to: .
captcha