لە چوار ساڵدا زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتیی هەرێم بۆ ئەورووپا کۆچیان کردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی ئامارێكی فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عێراق لە چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە نیو ملیۆن هاوڵاتیی هەرێم داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەورووپا ‌و ئەمریكا كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی سەرانسەریی پەنابەرانی عێراق ڕایگەیاند: تەنها لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیكەی 24 هەزار هاوڵاتیی هەرێم بە شێوەی قاچاخ و یاسایی كۆچیان كردوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد لە مانگی 8 بۆ 12ی ساڵی 2017 بەهۆی كاریگەریی ڕیفراندۆم ‌و ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و هاتنی سوپای عێراق بۆ ناوچە جێناكۆكەكان نزیكەی 50 هەزار كەس هەرێمیان جێهێشتووە.

بەپێی ئامارەكەی فیدراسیۆنی پەنابەران لە مانگی 8ی ساڵی 2017ەوە هەتا مانگی 6ی ئەمساڵ، زیاتر لە 73 هەزار ‌و 609 كەس ڕوویان لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریكا كردوە و لە ساڵی 2014 تا ساڵی 2018 نزیكەی 550 هەزار هاوڵاتی هەرێم داوای مافی پەنابەریان پێشكەش بە وڵاتانی ئەورووپا ‌و ئەمریكا كردووە.

سەرچاوە: KNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27001

Your Comment

You are replying to: .
captcha