بەپێی هەواڵی کوردپرێس، برێت مەكگۆرک، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەڵێت: پێشوازیی لە گفتوگۆكانی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیران حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی دەكات، كە بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی ئاسایش و ئابووری لەژێر دەستووری عێراقی بەڕێوەچوون.
ناوبراو هەروها نووسیویەتی كۆبووەنەوەكەی هەردوو سەرۆک وەزیران گرنگییێكی زۆری هەیە بۆ بە تەواوەتی تێكشكاندنی داعش و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و بەجێهێنانی پێداویستییەكانی خەڵک.
دوێنێ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدای پایتەخت کۆ بوونەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
سەرچاوە: لڤین پرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment