ده‌وڵه‌تی یاسا پشتیوانیی خۆی له‌ گۆڕینی سیسته‌می عێراق بۆ سه‌رۆکایه‌تی ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پێشووی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پشتیوانیی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ له‌ گۆڕینی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆکایه‌تی له‌ عێراق ده‌کاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئێستاکه‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی له‌ وڵات مومکین نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د سه‌هیوود به‌ هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"ی ڕاگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی سیسته‌می په‌رله‌مان له‌ عێراق پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی مومکین نییه‌.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر گرینگیی گۆڕینی سیسته‌می سیاسی بۆ سه‌رۆکایه‌تی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز له‌ عێراق ده‌کات به‌ ئامانجی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی و جێگیر بوونی ئاسایش و سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزاری به‌ خه‌ڵک له‌و وڵاته‌.

سه‌هیوود ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات که‌ مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینیی عێراق له‌ ساڵی 2003 تاکوو ئێستا له‌ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق و ئاراسته‌ کردنی به‌رنامه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ته‌داخولی نه‌کردبوو و ده‌شڵێت: له‌ وتاری نوێژی هه‌ینیی ڕابردوو نوێنه‌ری مه‌رجه‌عییه‌ت به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌ندێک ڕێنمایی له‌وباره‌ و که‌سایه‌تیی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26967

Your Comment

You are replying to: .
captcha