سوپای ئازادی سووریا به‌ یۆنیفۆرمی YPG سامانی خه‌ڵک له‌ عه‌فرین به‌ تاڵان ده‌بات

به‌شی سووریا- ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی YPG له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: میلیشیاکانی سوپای ئازادی سووریا که‌ سه‌ر به‌ تورکیان به‌ یۆنیفۆرمی YPGوه‌ خه‌ڵکی عه‌فرین ئازار ده‌ده‌ن و سروه‌ت و سامانیان به‌ تاڵان ده‌به‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی فه‌رمانده‌ییی YPG له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: میلیشیاکانی سوپای ئازادی سووریا به‌ یۆنیفۆرمی YPGوه‌ خه‌ڵکی عه‌فرین ئازار ده‌ده‌ن و سروه‌ت و سامانیان به‌ تاڵان ده‌به‌ن.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه‌: میلیشیاکانی سه‌ر به‌ سوپای تورکیا چه‌واشه‌کاری له‌ سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکی باکووری سووریا ده‌که‌ن هه‌ر بۆیه‌ هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا له‌ عه‌فرین به‌ یۆنیفۆرمی YPGوه‌ خه‌ڵک ئازار ده‌ده‌ن و سروه‌ت و سامانیان به‌ تاڵان ده‌به‌ن که‌ ئامانجی داگیرکه‌ران فریودانی خه‌ڵک و مه‌شرووعییه‌ت‌پێدان به‌ داگیرکارییه‌.

سه‌رچاوه‌: هاوار نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26960

Your Comment

You are replying to: .
captcha