قوباد تاڵە‌بانی سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاریی ناساند‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دانیشتنێکی تایبەتدا قوباد تاڵە‌بانی سە‌رپە‌رشتی كۆبونە‌وە‌یێكی ئە‌منیی كرد و ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ك سە‌رۆكی دە‌زگای زانیاری ناساند‌.

کوردپرێس:

‌بەگوێرەی راگەیەنراوێکی فەرمی لەكۆبوونە‌وە‌یێكدا‌ كە‌ ڕۆژی یە‌ك شە‌ممە 11ی تەمووزی 2021‌ لە ‌دە‌باشان ئە‌نجام درا، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پاش ئە‌وە‌ی سە‌رۆكی نوێی دە‌زگای زانیاری ناساند، داوای لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان كرد كە‌ ئە‌ركی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وامبن لە‌ پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی كە‌ ھە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێبدە‌ن.

لە‌كۆبونە‌وە‌كەدا‌، وە‌زیری كاروباری پێشمە‌رگە‌ و سەرۆکی دە‌زگای ئاسایش و بریكاری وە‌زیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بە‌رێوبە‌ری پۆلیسی سلێمانی و بە‌رپرسی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادە‌ی بوون.

News Code 2696

Your Comment

You are replying to: .
captcha