کوردپرێس:
کوردی سووریا پاش خولی یەکەمی دانووستانی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا وتوویەتی ئامانجی کورد لەو دانووستانە ئەوەیە سیستەمی لامەرکەزییەت لە دەوڵەتی دیمەشق بچەسپێنێت. کورد پێشتر وتبووی بەنیازە لامەرکەزییەت بچەسپێنێت و کار بۆ سیستەمی فیدراڵی لە سووریا دەکات.
فابریس باڵانشە چاودێری سیاسی لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشەنتۆن بڕوای وایە دەستەواژەی لامەرکەزیەت دەتوانێت بە شێوازی هێزەکی ببێتە خاڵی مشتومڕی نێوان کورد و دەوڵەتی دیمەشق.
ناوبراو بە ماڵپەڕی سیریا دایرێکتی وتووە: لای دەوڵەتی دیمەشق، لامەرکەزیەت وەکوو دابەش کردنی دەسەڵات لە کەرتی ئیداریدا خوێندنەوەی بۆ دەکرێت بەڵام کورد داوای سیستەمێکی بەرفراوانتر لەوە دەکات و لای کورد، لامەرکەزیەت وەکوو سیستەمی فیدراڵی خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.
ئەو چاودێرە سیاسییە دەشڵێت: دیمەشق مل بە خوێندنەوەی کورد لە سیستەمی لامەرکەزییەت نادات و ستایل و خوێندنەوەی خۆی لە لامەرکەزییەت دەچەسپێنێت نەک ئەو خوێندنەوەیەی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا و پەیەدە لە لامەرکەزییەتی دەکەن.
Your Comment