کوردپرێس- به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سوپای دیموکراتیکی سووریاوه ده‌ست که‌وتوون، به دوای دانووستانی نێوان لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له دیمه‌شق، سوپای دیموکراتیکی سووریا ئیزن به لیژنه‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ده‌دات که سه‌ردانی ڕه‌قه بکات.
شایانی باسه؛ له ساڵی 2014ی زایینی گرووپی تیرۆریستیی داعش هێرشی کرده سه‌ر ناوچه‌ی ته‌بقای باکووری ڕه‌قه و به‌هۆیه‌وه 45 هێزی سوپای سووریا کوژران و دواتر داعش له‌لایه‌ن سوپای دیموکراتیکی سووریاوه له ڕه‌قه ده‌رکرا. ئێستاش سوپای دیموکراتیکی سووریا ئیزن به ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌دات که سه‌ردانی ڕه‌قه بکه‌ن به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و 45 هێزه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment