به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمپانیای گینیڵ ئینێرجی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: كاركردنیان له كێڵگه‌ی پیشكابیر له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێكردوووه كه توانای به‌رهه‌مهێنانی 30 هه‌زار به‌رمین نه‌وتی هه‌یه له ڕۆژێكدا به‌وه‌ش ده‌بێته چواره‌مین بیره نه‌وت كه كۆمپانیاكه كاری تێدا ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان.
له ئێستادا كێڵگه‌ی پیشخاپیر ڕۆژانه 8 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، له پێنج هه‌رێمی جیاواز كه دواتر ده‌ینێرێت بۆ فیشخاپوور و له‌وێوه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ی جه‌یهان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له دوو به‌شی 9 ناوچه‌ی دیكه‌ی هه‌رێم نه‌وت ده‌رده‌هێننێت و هه‌ریه‌ک له‌و به‌شانه له نێوان سێ هه‌زار و 600 به‌رمیل بۆ حه‌وت هه‌زار و 200 به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
هه‌ریه‌كه له پێنج بیره نه‌وتییه سه‌ره‌كییه‌كانی پیشكابیر به جۆرێک دروست كراون كه توانای زیادكردنی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان هه‌یه كه قووڵی هه‌ریه‌كه‌یان دوو هه‌زار و 918 مه‌تره و ماوه‌ی 57 ڕۆژی ده‌وێت بۆ ته‌واوبوون و بڕی تێچوووه‌كه‌شی 12.1 ملیۆن دۆلاره.
دوو بیره‌نه‌وتی دیكه به ناوی بیشخاپیری 6 و 7 له ئێستادا قووڵی یه‌كه‌میان گه‌یشتوووه‌ته چوار هه‌زار و 250 مه‌تر و قووڵی بیشخاپیری 7یش گه‌یشتوووه‌ته سێ هه‌زار و 750 مه‌تر و بڕیاریشه له مانگی (ئاب/8)دا ده‌ست به به‌رهه‌مهێنان بكرێت تیایاندا.
گینیڵ ئینێرجی له ساڵی 2011دا دامه‌زراوه و وه‌ک كۆمپانیایێكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی واژۆ كردوووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ناوچه‌كانی ته‌قته‌ق، تاوكێ، چیا سوركێ.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment