به‌رگی دووهه‌می نامه‌كانی شێركۆ بێكه‌س بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- له ‌ساڵیادی كۆچی دواییی شاعیری گه‌وره‌ مامۆستا شێركۆ بێكه‌س به‌رگی دووهه‌می نامه‌كانی شێركۆ بێكه‌س بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 04-08-2018 له‌ ساڵیادی كۆچی دواییی شێركۆ بێكه‌س به‌رگی دووهه‌‌می نامه‌كانی شێركۆ بێكه‌س -تاڤگه‌ی وشه‌ و هه‌ڵویست- له‌ كۆكردنه‌وه‌ و ساغ كردنه‌وه‌ی كامه‌ران سوبحان له‌ سه‌ر مه‌زاری شێركۆ بێكه‌س له‌ پاركی ئازادی بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

به‌رگی دووهه‌‌می نامه‌كانی شێركۆ بێكه‌س -تاڤگه‌ی وشه‌ و هه‌ڵوێست- له‌ لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مه‌وه‌ چاپ كراوه‌.

پێشتریش به‌رگی یه‌كه‌می نامه‌كانی شێركۆ بێكه‌س له‌لایه‌ن كامه‌ران سوبحانه‌وه‌ چاپ و بڵاو كرابوووه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26914

Your Comment

You are replying to: .
captcha