به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی كۆ بوویه‌وه و له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌تیف نێروه‌یی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند ڕایگه‌یاند: ئه‌و 99 ناوه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ ئێمه ڕه‌وانه كرابوو سه‌رجه‌میان په‌سه‌ند كران و بۆ دیاری كردنی سه‌رۆكی لیستیش به‌پێی په‌یڕه‌و ئاماژه به‌وه نه‌كراوه كه سه‌رۆک لیست یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
ناوبراو وتیشی: "سه‌رجه‌م كاندیده‌كان به چه‌ند فلته‌رێكدا تێپه‌ڕیون له‌وانه‌ش له كۆمیته‌كانه‌وه ده‌نگیان له‌سه‌ر دراوه و دواتر به فلته‌ری مه‌ڵبه‌ند و پاشانیش له مه‌كته‌بی سیاسی و دواتر بۆ ئێمه نێردراون تا لیسته‌كه په‌سه‌ند بكه‌ین."
له‌تیف نێروه‌یی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: ده‌زگای هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێک مه‌رج و ڕێنمایی ئاراسته‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كان كردبوو كه په‌یڕه‌و بكرێت بۆ دیاری كردنی كاندیده‌كان له‌وانه‌ش كه‌سان بن له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كاریگه‌رییان هه‌بێت و خاوه‌ن مه‌عریفه بن و ده‌نگ بۆ یه‌كێتی كۆ بكه‌نه‌وه و له په‌رله‌مانیش نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک بكه‌ن و ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ش یه‌كێتی كردوویه‌تی هیچ حزبێكیتری كوردستانی نهیكردوووه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: كێشه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه بوو كه ئه‌وه‌نده كاندید زۆر بوون و ده‌یانویست خۆیان كاندید بكه‌ن له كاتێكدا ڕه‌نگه حزبه‌كانیتر نه‌یانده‌توانی چۆن 100 كه‌سه‌كه پڕ بكه‌نه‌وه و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ری كوردستان بڕوا و متمانه‌ی به به‌رنامه‌ی یه‌كێتی هه‌یه.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment