وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم: بریاڕ دراوه‌‌ سه‌رجه‌م ماڵپه‌ره‌كانی سوشیاڵ میدیا له‌ هه‌رێمی كوردستاندا بكرێنه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌هۆی خوپێشاندانی شاره‌كانی عێراقه‌وه‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌یێک وه‌ستان چوونكه‌ له‌ ڕێگای سوشیاڵ میدیاوه‌ خوپێشانده‌ران هانی یه‌كتریان ده‌دا و شوێن و كات و ئاگاداركردنه‌وه‌ی یه‌كتریان ده‌كرد بۆ ساتی به‌ڕێوه‌چوونی خوپێشاندانه‌كان و له‌ هه‌رێمی كوردستان ئینته‌رنێت بۆ ماوه‌یێک وه‌ستا و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای چه‌ند ڕۆژ له‌ وه‌ستانی ئینته‌رنێت بریاری دا سه‌رجه‌م ماڵپه‌ره‌كانی سوشیاڵ میدیا بكرێنه‌وه‌ به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌موو كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندی كردنیان ئاگادار كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ بن و به‌ زووترین كات جێبه‌جێی بكه‌ن .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند: به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق هه‌ستان به‌ ڕاگرتنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌ خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت.

ناوبراو زیاتر ده‌شڵێت: به‌ دڵنیایییه‌وه ڕاگرتنی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان‌ په‌یوه‌ندی هه‌بوووه‌ به‌و بارۆدوخه‌ی كه‌ عێراق پێدا ده‌ڕۆیشت و پێیان ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌کانی سوشیاڵ میدیا بكرێنه‌وه‌ و به‌ هه‌مان باندی جاران بدرێته‌وه‌ به‌ هاووڵاتیان

ئومێد محه‌مه‌د گوتیشی: ڕاسته‌ خوپێشاندان له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو به‌ڵام سوشیاڵ میدیا به‌ چاكه ‌و خراپه‌ به‌كار ده‌هێنرا و خه‌ڵک له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ شتی بڵاو ده‌كرده‌وه‌ و ده‌چوووه‌ خانه‌ی ته‌حریس بۆیه‌ ئه‌وان وه‌كوو ئه‌ركێكی نشتیمانی بڕیاره‌كه‌ی به‌غدایان جێبه‌جێ كرد و له‌گه‌ڵیان بوون تا كۆتایی.

ئه‌ندازیاری كۆمپانیایێكی گه‌وره‌ی پێدانی ئینته‌رنێت له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: هه‌ر سایتێک كه‌ حكوومه‌تی عێراق بیه‌وێ دایبخات ده‌توانێت زور به‌ ئاسانی دابخات و له‌ ڕێگای هه‌نده‌سی له‌ به‌داله‌ی ڕه‌ئیسی هه‌رچی دابنێت ئه‌وه‌ دێت بۆ كوردستان و ئینته‌رنێتی عێراق له‌ توركیا و خه‌لیج و ئێران دێت و زۆر زه‌حمه‌ته‌ عێراق بتوانێت ئینته‌رنێت به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ببڕێت و ئینته‌رنێتی توركیاش له‌ ڕێگای هه‌ولێره‌ و پاشان ده‌گاته‌ ناوچه‌كانی‌تری عێراقی.

هه‌كار هه‌ركی شاره‌زای ئایتی و سه‌رپه‌رشتیاری ئاژانسێكی ده‌نگوباس له‌باره‌ی كێشه‌ و گرفته‌كانی به‌رده‌م هێله‌كانی ئینته‌رنێتی و كاریگه‌رییان به‌ سه‌ر كار و چالاكییه‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی بریارێكی به‌غداوه‌ دروست بوووه‌ به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی كه‌ ڕاگیرابوو هه‌ر یه‌كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌كوو فه‌یسبووک و توویته‌ر و مێسێنجه‌ر و ئینستاگرام بوون و ڕاگیرانی ئه‌مانه‌ بۆ لێک‌دابڕانی خوپێشانده‌ره‌كانی باشووری عێراقه‌وه‌ بوووه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت پابه‌ندی بڕیاره‌كانی به‌غداوه‌ نه‌بێت له‌ ڕووی هێلی ئینته‌رنێته‌وه‌ چوونكه‌ هێلی ئینته‌رنێت له‌ ڕێگای توركیاوه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌نده‌ قسه‌ و باسی زۆر هه‌یه‌ له‌ سه‌ر شێوازی هاتنی ئینته‌رنێت بۆ هه‌رێمی كوردستان چوونكه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كوردستان به‌شێک له‌ ئایپیه‌كانی توركیای وه‌رگرتوووه‌ و هه‌روه‌ها ده‌شتوانێت ئینته‌رنێت له‌ به‌شێكی عێراقیش ڕابگرێت چوونكه‌ به‌شێكی زۆر و گرنگی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ 4G ناسراون یاخود سمارت ئینته‌رنێتن له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ناوه‌ند و له‌وێ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ بۆیه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یتوانی پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ی به‌غدا نه‌بێت.

له‌ ئێستادا كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت، ئینته‌رنێتی خویان به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن و وه‌ک جاران هیچ كێشه‌ و گرفتێكی نییه‌ و سوشیاڵ میدیا به ‌گشتی ده‌كرێته‌وه‌ و كێشه‌ ئینته‌رنێتییه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26900

Your Comment

You are replying to: .
captcha