کوردپرێس- ڕۆژنامه‌ی "الاخبار"ی لوبنانی له ڕاپۆرتێكی خۆیدا كه ڕۆژی 28ی ته‌ممووز/ یۆلیۆ بڵاوی كردوووه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لائی نوێنه‌ری مه‌رجه‌عییه‌ت له وتاری هه‌ینی خۆیدا هۆشداری داوه‌ته هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی داواكانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكه‌ن.
ڕۆژنامه‌كه له زاری چاودێرانه‌وه باس له‌وه ده‌كات هه‌ڵوێسته‌كه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت بێ‌هیواكردنی عه‌بادییه له وه‌رگرتنی ویلایه‌تی دووه‌می پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌مه‌ش وای كردوووه داواكان بۆ دیاری كردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق چڕتر ببنه‌وه و به گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ش ئێستا ڕكابه‌رییێكی توند له نێوان فالح فه‌یاز و تاریق نه‌جم هه‌یه.
مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌كانی عێراق پێشتر له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕیوه و ڕای‌گه‌یاندوووه پێویسته حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، به پیر داوا ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانه‌وه بچێت به‌ڵام وه‌ک ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات له وتاری ڕۆژی هه‌ینیدا زمانی گفتوگۆ به‌رامبه‌ر به عه‌بادی گۆڕاوه و نوێنه‌ری مه‌رجه‌عییه‌ت ڕای‌گه‌یاندوووه ئه‌گه‌ر داواكان جێبه‌جێ نه‌كرێن ڕه‌نگه خۆپیشانده‌ران شێوازی ئاشتییانه‌ی داواكردنی مافه‌كانیان بگۆڕن.
ڕۆژنامه‌كه تایبه‌ت به قۆناغی داهاتووی حوكمڕانی له عێراق ئاماژه به ده‌سته‌واژه‌كانی وتاره‌كه‌ی كه‌ربه‌لائی ده‌كات و نووسیویه‌تی: "وتاره‌كه‌ی كه‌ربه‌لائی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی قۆناغی داهاتووی به تێڕوانینی مه‌رجه‌عییه‌ت دیاری كرد و داوای پێكهێنانی حكوومه‌تی كرد به زووترین كات به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌هێز و توند بێت، ئه‌وه‌ش به ڕاكێشانی به‌ڕه له ژێر پێی عه‌بادی داده‌نرێت، هاوكات بانگه‌وازێكیشه بۆ لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییێک دیاری بكه‌ن بتوانێت به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و چاكسازی بكات."
ده‌ستنیشان كردنی ئه‌و مه‌رجانه بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتوو له‌لایه‌ن سیستانییه‌وه كوتله و هاوپه‌یمانێتییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئایاری ڕابردووی خستوووه‌ته هه‌ڵوێستی ناهه‌مواره‌وه به‌وه‌ی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو په‌رله‌مانی داهاتوو پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی متمانه بداته سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ و كابینه‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یێكی ئاگاداره‌وه بڵاوی كردوووه‌ته‌وه گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ چڕ بوونه‌ته‌وه و ئێستاش ڕكابه‌رییێكی توند له نێوان هه‌ریه‌ک له فالح فه‌یاز سه‌رۆكی گردبوونه‌وه‌ی "عطاء" كه له هاوپه‌یمانێتی نه‌سری عه‌بادیدایه له‌گه‌ڵ تاریق نه‌جم له حزبی ده‌عوه هه‌یه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان تاكه بژارده‌ی ئه‌و حزبه‌یه‌وه پاشه‌كشه‌ی لێ ناكه‌ن.
هیشام هاشمی چاودێری سیاسی به ڕۆژنامه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوووه تا ئێستا ئه‌وه‌ی دیار بێت كاندیدی حزبی ده‌عوه‌یه به ته‌واوی باڵه‌كانییه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڵام هێشتا هیچ كه‌سێک نییه زۆرترین چانسی هه‌بێت و ناتوانرێت بگوترێت چه‌ند كه‌سایه‌تییێک له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته نزیكن.
ئه‌و چاودێره جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه به گشتی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران چانسی حزبه سیاسییه شیعییه‌كان ده‌بێت كه له ئێرانه‌وه نزیكن و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكاش نه‌پچڕاون.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment