به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاندێکی باڵای کوردی سووریا به شێوه‌ی فه‌رمی و پاش ده‌ست پێکردنی قه‌یرانی ناوخۆیی له ساڵی 2011 له دیمه‌شقه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حکوومه‌تی ناوه‌ندیی سووریا و کورده‌کان ڕایانگهیاندوووه که ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بگه‌نه ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌نووسی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا که له ماوه‌ی شه‌ڕ کردن له‌گه‌ڵ داعش ئه‌و ناوچانه‌یان کۆنتڕۆڵ کرده‌وه.
ڕیاز ده‌رار هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاند: "شاندێکی ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا یه‌که‌مین سه‌ردانی فه‌رمیی خۆی بۆ دیمه‌شق ئه‌نجام ده‌دات ئه‌وه‌ش له سه‌ر داوای حکوومه‌ت و ئه‌وان وه‌ک ئه‌نجومه‌نی دیموکراتیکی سووریا ئامانجیانه بگه‌نه چاره‌سه‌رێک بۆ پرسی "باکووری سووریا".
ناوبراو گوتیشی: دانووستانه‌کان به بێ پێشمه‌رجه و هیوادارن ده‌رئه‌نجامێکی ئیجابی له‌وباره‌وه وه‌ده‌ست بێنن.
سه‌ردانی ئه‌م شانده له کاتێکدایه ناوچه‌یێکی به‌رفراوان له باکووری سووریا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی دیموکراتیکی سووریادایه که هێزێکی کاریگه‌ره و له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هه‌ندێک له هاوپه‌یمانانییه‌وه یارمه‌تی ده‌درێت و له کۆتاییی ئایاری رابردوودا به‌شار ئه‌سه‌د له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده قسه‌ی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه کرد که دیمه‌شق دوو بژارده‌ی له‌به‌رده‌ستدایه؛ بژارده‌ی یه‌که‌م بریتییه له دانووستاندن و بژارده‌ی دووه‌میش بریتییه له په‌نابردن بۆ هێزی سه‌ربازی.
ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌ن له ڕاپۆرتێکدا ئامانجی دواییی کورده‌کانی سووریا به به‌کارهێنانی ده‌ستکه‌وتیان دژ به داعش له‌و وڵاته وه‌سف ده‌کات به مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆ له باکووری سووریا. کورده‌کان سه‌ربه‌خۆیییان ناوێت به‌ڵام ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق شک و گومانی له‌باره‌ی نییه‌ت و ئامانجی کوردی سووریاوه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment