بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵی پێکهێنانی فراکسێۆنێکی گەورە دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ده‌رباره‌ی پلانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ به‌نیازن له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێک كه‌ بیر و بۆچوونیان له‌وانه‌وه‌ نزیكه‌ فراكسیۆنێكی گه‌وره‌ پێكبهێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەندامەکەی گۆڕان وتیشی پڕۆژه‌یێكی هاوبه‌ش له‌ باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات، دۆسیه‌ی دارایی، نه‌وت، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و یه‌كخستنی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ن، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ململانێشیان له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر بێت و پارتی له‌سه‌ر یه‌ک به‌ یه‌كی ئه‌و دۆسیانه‌ هه‌نگاو به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنیان هه‌ڵبگرێت، ناكۆكی له‌ نێوانیان نامێنێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ وه‌ک گۆڕان ته‌نها پارتی به‌ ڕكابه‌ری خۆیان ده‌زانن، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وابێت یه‌كێتی دۆستی ئه‌وانه‌، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی حاكمی كوردستانه‌ و پارتی چی بڵێت یه‌كێتی ئه‌وه‌ ده‌كات.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26854

Your Comment

You are replying to: .
captcha