بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاریی دەرسیم وێڕای ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە دەڵێت هۆکاری دەرنەکردنی مۆڵەت بۆ فێستیڤاڵی Munzurهەوڵی ئەو فێستیڤاڵە بوو، بۆ ڕاکێشانی هێز و یارمەتیی دارای بۆ پەکەکە.
عەلی حەیدەر بن، سەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی فەرهەنگی- سروشتی Munzur کاردانەوەی هەمبەر پارێزگاریی دەرسیم پیشان دا وتی: بۆ پیشاندانی ناڕەزایی خۆمان هەمبەر ئەو بڕیارە کاتژمێر 18 بەکاتی دەرسیم لە مەیدانی سەید ڕەزا کۆ دەبینەوە و بەیاننامە دەر دەکەین. لە جێگای بەڕێوە بردنی فێستیڤاڵ سەردانی ناوەندە فەرهەنگییەکان دەکەین و ئامانجەکانی فێستیڤاڵەکە کرداری دەکەین.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنوسل
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment