ڕێگری لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی فەرهەنگیی کوردەکان لە دەرسیم کرا

بەشی تورکیا- 18یەمین خولی فێستیڤاڵی فەرهەنگیی Munzur کە هەموو ساڵێک لە 26 تا 29ی تەمووز بەڕێوەدەچوو، ئەمساڵ مۆڵەتی بەڕێوەچوونی لە لایەن پارێزگاریی دەرسیمەوە پێ نەدرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگاریی دەرسیم وێڕای ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە دەڵێت هۆکاری دەرنەکردنی مۆڵەت بۆ فێستیڤاڵی Munzurهەوڵی ئەو فێستیڤاڵە بوو، بۆ ڕاکێشانی هێز و یارمەتیی دارای بۆ پەکەکە.

عەلی حەیدەر بن، سەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی فەرهەنگی- سروشتی Munzur کاردانەوەی هەمبەر پارێزگاریی دەرسیم پیشان دا وتی: بۆ پیشاندانی ناڕەزایی خۆمان هەمبەر ئەو بڕیارە کاتژمێر 18 بەکاتی دەرسیم لە مەیدانی سەید ڕەزا کۆ دەبینەوە و بەیاننامە دەر دەکەین. لە جێگای بەڕێوە بردنی فێستیڤاڵ سەردانی ناوەندە فەرهەنگییەکان دەکەین و ئامانجەکانی فێستیڤاڵەکە کرداری دەکەین.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنوسل

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 26851

Your Comment

You are replying to: .
captcha