کوردپرێس:
لەو نامەیەدا سەرحەد قادر بە بارزانی دەڵێت "پێویستە هەر بەرپرسێک لە هەر ئاستێکدا بێت ئەگەر لە کارەکەی تووشی شکست بووە و گەندەڵ بووە دوور بخرێتەوە و دادگایی بکرێت".
سەرحەد قادر لەدریژەی نامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە "هەموو ئۆرگانەکان بە گشتی چ حکوومەت و چ حزب چەندین ساڵە کۆمەڵێک دەموچاو بەڕێوەی دەبەن، ئەوانە هەموو شتێکیان قۆرخ کردووە، بەرهەمی خەبات و خوێنی شەهیدان دەخۆن، بەرپرس هەیە سێ بۆ چوار پۆستی گەورەی هەیە، ئەو پۆستانە تەنها بۆ نەسریە و کڕینی پێداویستی و ئۆتۆمبێل و کۆمەلێک شتی ترە نەک بۆ خزمەتی حزب".
سەرحەد قادر باسی لە گروپێکی باڵادەستی نێو پارتیش کردووە کە هەموو شتێکیان قۆرخ کردووە، تەنانەت بەوتەی خۆی کاتێک گەشتیاری عەرەب دێنە هەولێر لە بازگەکان پێیان دەوترێت بچن بۆ میوانخانە و خواردنگەی چ بەرپرسێک.
لە کۆتاییی نامەکەشیدا بۆ بارزانی، عەمید سەرحەد قادر وتوویەتی "ئەگەر گۆڕانکاری نەکرێت بە دڵنیاییەوە لە ئایندەیێکی کورتدا وڵات بەرەو هەڵدێر دەڕوات".
Your Comment