به‌ناو دۆسته‌كانمان هه‌موو كارێكیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئێمه‌ لاواز بكه‌ن

بەشی تورکیا- سه‌رۆک كۆماری توركیا رایگەیاند، ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌ی داوایكرد و به‌ چه‌ندین بیانوو پێی نەدرا درایه‌ دەست یەپەگە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆک كۆماری توركیا له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ به‌شداریی كرد له‌ رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی شوێنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ و وه‌رگرتنی فڕۆكه‌ی جۆری A400M كه‌ له‌ 12هه‌مین فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی ئاسمانیی له‌ قایسه‌ری به‌ڕێوه‌چو، لە وتارێکدا رایگەیاند، "سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نادادیی و كاره‌ نایاساییه‌كان كه‌ له‌ به‌رگریی كردن له‌ نیشتمان به‌ره‌ووڕووی بووینه‌ته‌وه‌، به‌ تواناكانی خۆمان تێیپه‌ڕێنین".

له‌باره‌ی پرۆژه‌كانی پیشه‌سازیی به‌رگرییش، ئاماژەی بەوەکرد، "ئه‌وانه‌ی كه‌ تاكه‌ كاریان داخستنی كارگه‌كانه‌، چاوه‌ڕێ ناكه‌ین له‌مه‌ش تێبگه‌ن هاوشێوه‌ی پرۆژه‌كانی دیكه‌ی دیدگه‌مان".

سه‌باره‌ت به‌ هێرشەکانی وڵاتەکەی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان و هه‌ڵوێستی وڵاتان، ئه‌ردۆغان وتی، "له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له‌پێناو پاراستنی ئاسایشی گیانی هاوڵاتییانمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان ئه‌نجاممان داوه‌، به‌ناو دۆسته‌كانمان هه‌موو كارێكیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئێمه‌ لاواز بكه‌ن".

ئەوەشی خستەڕوو، داوای چه‌كیان كردووه‌ و پێیان نه‌فرۆشراوه‌، "ئه‌و چه‌كانه‌ی كه‌ وڵاته‌كه‌مان داوایكرد و به‌ چه‌ندین بیانوو پێی نەدرا، به‌ ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشه‌وه‌ له‌رێگه‌ی هه‌زاران بارهه‌ڵگر و باری فڕۆكه‌وه‌ درایه‌ دەست یەپەگە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2663

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha