کوردپرێس:
عیزەت سابیر بە میدیا فەرمییەكانی حزبەكەی وتووە، ئەو قسانە باس لەوە دەكەن گوایە سلێمانی داهات نانێرێت بۆ وەزارەتی دارایی و یەكێكی تر دەڵێت دهۆك داهات نانێرێت، تەنها دەنگۆن و راست نین.
ئاماژەی بەوەش داوە، وەزیری دارایی بەرپرسی كۆكردنەوەی هەموو داهاتە لە هەرێم جگە لە نەوت، چونكە لەدوای لێدەركردنی خەرجییەكان داهاتی نەوت دەخرێتەوە سەر وەزارەتەكە كە ئەوەش پێچەوانەی یاسای سندوقی داهاتی نەوتە كە لە پەرلەمانەوە دەركراوە.
ئەندامەكەی سەركردایەتی یەكێتی رونیشیكردووەتەوە، هەموو داهاتەكانی تر دەچنەوە سەر بانكەكان و ئەوانیش بە رەسید زانیاری دەدەن بە وەزارەتی دارایی، یەك دینارێك لە بانكەكان ناچێتە دەرەوە ئەگەر واژۆی وەزیری دارایی پێوە نەبێت.
Your Comment