لە دوو گوندی سنووری گوڵاڵە داعش پێنج کەسی مەدەنیی کوشت

بەشی عێراق و هەرێمی کورستان- درەنگانی شەوی رابردوو لە شەڕی نێوان داعش و دانیشتووانی دوو گوندی گوڵاڵە پێنج کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەڤزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە، شەوی رابردوو شەش چەکداری داعش دوو جووتیاری گوندی قەڵای سەر بە شارۆچکەی گوڵاڵە لە باکووری پارێزگای دیالە رفاندووە کەسوکاری دوو رفێنراوەکە زانیویانە داعش رفێنراوەکانی بردووەتە ناوچەکانی سنووری گوندی ئیبراھیم سەمین لە شارەدێی قەرەتەپە، لەبەرئەوە بۆ وەرگرتنەوەی رفێنراوەکان داوای ھاوکارییان لە دانیشتووانی گوندی ئوم حونتە کردووە و پێکەوە چوونەتە سەر داعشەکان و ناچاریان کردوون رفێراوەکان ئازاد بکرێن.

گوتەبێژی فەرماندەی پۆلیسی دیالە زیاتر لەو بارەوە دەڵێت: "دوای ئازاد کردنی رفێنراوەکان و گەڕانەوەیان بەرەو گوندەکانی خۆیان، چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی سەیف سەعد بۆسەیەک دادەنێت و دانیشتووانی ئەو گوندانە دەکەونە بۆسەکەوە و شەڕ دروست دەبێت، بە ھۆیەوە پێنج لە دانیشووانی گوندەکانی ئوم حونتە و قەڵا دەکوژرێن و دووانی دیکەش بریندار دەبن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2626

Your Comment

You are replying to: .
captcha