بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتیی لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمیی حزبەکەی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێم و تورکیا و به‌رده‌وامیی هێرشەکانی تورکیا رایگەیاند: "تورکیا خه‌ونی هه‌یه ویلایه‌تی مووسڵ بباته‌وه سه‌ر تورکیا یان ئه‌و په‌ڕی رێککه‌وتنی لۆزانی ساڵی 1923 بسه‌پێنێته‌وه به‌سه‌رماندا ئه‌م خه‌ونه‌ی تورکیا تائێستا کۆتایی نه‌هاتووه، بۆیه پێموایه هه‌ر گۆڕانکارییێک له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی رووبدات بۆ ئه‌وه‌یە رێکه‌ونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییه‌کانی ئێستا".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، به‌داخه‌وه له 20 ساڵی رابردوودا به هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی هه‌بوون، نه به به‌هاری عه‌ره‌بی نه‌به‌وه‌ی ئه‌مریکا که ده‌یوت میحوره‌کانی شه‌ڕ ده‌گۆڕم نه‌به‌وه‌ی که پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره بۆ دیموکراتیزه کردن هه‌بوو، هیچ له‌مانه سه‌ری نه‌گرت ئێستا سه‌رله‌نوێ هه‌ست ده‌که‌م و پێشبینی ده‌که‌م که ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کان له‌به‌ر دۆخی ئه‌منی جیهانی، له‌به‌ر کۆرۆنا، له‌به‌ر قه‌یرانی ئابووریی جیهانی هه‌ست ده‌که‌م پێویستییان به سه‌قامگیربوونه‌وه و ئاشتبوونه‌وه و سه‌رله‌نوێ رێکه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییانه هه‌یه.
مه‌لا به‌ختیار دەڵێت پێموایه هه‌ر نزیک که‌وتنه‌وه‌ی کوردستانی سووریا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی ئیقلیمیی رووبدات، تورکیا له‌ناو ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییه‌کانه له هه‌موویان مه‌ترسیدارتر ده‌بێت له‌سه‌ر کێشه‌ی دیموکراسی کوردستان و له‌سه‌ر مافی دیموکراسی کوردستان، هه‌روه‌ها پێداگیریی ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هەرێمی کوردستان له قاڵب بده‌ن و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که له کوردستانی سووریا هه‌یه به‌بێ ماف کۆتایی پێبهێنن.
ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئێستا وای نابینم بۆ یه‌کێتی ئاسان بێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داوای کردنه‌وه‌ی ئۆفیسی خۆی له تورکیا بکات، بۆیه ئه‌مه ئاسان نییه، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌قی خۆشییه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا ئاسایی بکاته‌وه و ئۆفیسی خۆی له‌و وڵاته بکاته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment