یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆ لە ئەڵمانیاوە بۆ سلێمانی ئەنجام درا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکەم گەشتی راستەوخۆی دۆسلدۆرف ـ سلێمانی ئەنجام درا و پارێزگاری سلێمانی دەست‌پێكردنی گەشتی بیگاسۆس ـ سلێمانی لە ئەمشەوەوە ڕاگەیاند.

کوردپرێس:

شەوی هەینی 2ی تەمووزی 2021 گەشتیاران و سەرنشینانی یەكەم گەشتی نێوان دۆسلدۆرف ـ سلێمانی گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

لەو بارەیەوە لە كۆنگرەیێكی ڕۆژنامەنووسیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: بە هەماهەنگی و بە پشتیوانی كۆمپانیای خۆماڵی گەشتەكە ئەنجام دراوە، ئەمەش لەدوای ئەو بارودۆخانەی لەدوای كۆرۆناوە هاتنە ئاراوە، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دروستكردنەوەی ئەم هێڵانە.

پارێزگاری سلێمانی وتیشی: ئەمڕۆ سەرنشین و گەشتیارەكان ڕاستەوخۆ لە دۆسلدۆرف توانیان گەشت بكەن بۆ سلێمانی، هەفتانە ئەم هێڵە دو گەشتی ڕاستەوخۆی دەبێت بۆ ئەڵمانیا.

هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەدا پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد: لە ئەمشەوە گەشتەكانی هێڵی بیگاسۆس ڕاستەوخۆ لە سلێمانیەوە دەست پێدەكاتەوەو وتی: ئومێدەكەین گەشتی ڕاستەوخۆ لێرەوە بكرێت بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

News Code 2604

Your Comment

You are replying to: .
captcha