کوردپرێس:
بەگوێرەی پێگەی "سۆزجو"ی تورکی، مستەفا شنتوب سەرۆکی پەڕلەمانی تورکیا، داواکاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ٢٠ پەڕلەمانتاری تورکیا وەرگرتووە کە ١٥ یان پەڕلەمانتارانی سەر بە پارتی دیموکراتی گەلانن.
پێگەکە باسی لەوەکردووە کە پێنج پەڕلەمانتارەکەی تر کە داواکراوە پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت، یەکێکیان سەر بە پارتی "چاکە" و سێ پەڕلەمانتاریشیان هی پارتی گەلی کۆمارین، جگە لەوەی کەمال کڵچدار ئۆغڵوی سەرۆکی جەهەپەش لەلیستی ئەو پەڕلەمانتارانەدایە کە دەبێت پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت.
سۆزجو روونی کردۆتەوە کە یاداشتنامەی تایبەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی پەڕلەمانیی ئەو ژمارە پەڕلەمانتارە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەڕلەمانەوە خراوەتە لیستی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.
Your Comment