دۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لە سەر 15 نوێنەری هەدەپە نێردرایە پەرلەمانی تورکیا

بەشی تورکیا- دوای ئەوەی دادگای دەستوری تورکیا سکاڵانامەی داواکاری گشتیی تورکیای بۆ داخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پەسەند کرد، وا بڕیارە لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە بدات، لەئێستادا داواکاری گشتیی ئەو وڵاتە دەیەوێت پارێزبەندی لەسەر ژمارەیێک لە پەڕلەمانتارانی سەر بە هەدەپەش لابەرێت.

کوردپرێس:

بەگوێرەی پێگەی "سۆزجو"ی تورکی، مستەفا شنتوب سەرۆکی پەڕلەمانی تورکیا، داواکاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر ٢٠ پەڕلەمانتاری تورکیا وەرگرتووە کە ١٥ یان پەڕلەمانتارانی سەر بە پارتی دیموکراتی گەلانن.

پێگەکە باسی لەوەکردووە کە پێنج پەڕلەمانتارەکەی تر کە داواکراوە پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت، یەکێکیان سەر بە پارتی "چاکە" و سێ پەڕلەمانتاریشیان هی پارتی گەلی کۆمارین، جگە لەوەی کەمال کڵچدار ئۆغڵوی سەرۆکی جەهەپەش لەلیستی ئەو پەڕلەمانتارانەدایە کە دەبێت پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت.

سۆزجو روونی کردۆتەوە کە یاداشتنامەی تایبەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندی پەڕلەمانیی ئەو ژمارە پەڕلەمانتارە لەلایەن سەرۆکایەتیی پەڕلەمانەوە خراوەتە لیستی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە.

News Code 2592

Your Comment

You are replying to: .
captcha