بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئورسولا ڤۆندێر لایان سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام داوا و رایگەیاند، پشتیوانی چاکسازی ئابووری لە عێراقدا دەکەین.
ناوبراو وتیشی: عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر چاکسازی بکەن، هەموو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە سوودمەند دەبن.
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەورووپا راشیگەیاند: پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازادانە و بێلایەن بەبێ دەستێوەردان بۆ عێراق دەکەین.
جەختیشی کردەوە، هاوبەشی کردن و دۆستایەتیمان بۆ عێراقێکی ئارام، سەرکەوتوو و دیموکراسشی بەردەوام دەبێت، ئەوەش بەچاکسازی ئابووری دەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment