عالیە نوسێف لە بەیاننامەیێكدا بڵاوی كردووەتەوە، سەرەڕای ئەو تێبینیانەی لەسەر چۆنێتی دادگایی كردنی رۆژنامەوانان و چالاكوانانی بادینان تۆمار كراون و سەرەڕای دەستگیركردنیان و سزادانی نادادپەروەرانەیان، ئەو سزایە پێشێلكردنی دەستوری عێراقییە كە ئازادی رادەربڕینی دەستبەركردووە.
ڕوونیشی كردووەتەوە، پێمان وایە دەركردنی لێبوردن بۆیان و پێدانی دەرفەتێك پێیان گرنگە، چونكە هێشتا گەنجن و هیچ تاوانێكیان ئەنجام نەداوە.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، دەزانین كە بڕیاری لێبوردنی تایبەت پێویستە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە دەربكرێت، هەروەها دەشزانین كە ناوبراو هەڵوێستی ئیجابییە و ئامادەیە لێبوردن دەربكات، بەڵام ئەو كارە ناكات ئەگەر مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت رەزامەند نەبێت، بۆیە داوا دەكەین وەك رێزێك لە دەستوری عێراقی و بەزەییەك بە كەسوكاریاندا لێبوردنیان بۆ دەربكرێت.
Your Comment