فەرماندەیێکی باڵای پەکەکە: جووڵاندنی پێشمەرگە بەرەو چەمچو و سیدا بە واتای ڕاگەیاندنی شەڕە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەركردەیێكی پەكەكە ڕایگەیاند، جووڵاندنی هێز بۆ چەمچۆ و سیدا بە واتای شەڕە و هیوای خواست پارتی دەست لەم سیاسەتە هەڵگرێت.

کوردپرێس:

مستەفا قەرەسوو یەك لەسەركردەكانی پەكەكە بە میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی راگەیاندووە، كە بردنی پێشمەرگە بۆ مەیدانەكانی چەمچۆ و سیدا بە واتای شەڕە.

وتیشی: گەریلا لەدژی دەوڵەتی تورك شەڕ دەكات، لەم دۆخەدا با پارتی خۆی نەخاتە ناو بابەتەكەوە، ئەگەر ئەم هەڵویستەی پارتی نەبوایە، تێكۆشانی گەریلا لە ئاستێكی جیاوازتر دەبوو و دەوڵەتی تورك هەڵدەوەشایەوە.

قەرەسو، وتیشی: پارتی سەرەڕای ئەوەی ڕەوایەتی بە هێرشەكانی دەوڵەتی توركیا دەدات، لە كردەوەشدا گەریلا گەمارۆ دەدات و بەمەش ڕێگەی هەناسەدان بۆ دەوڵەتی تورك دەكاتەوە و خزمەتی دەكات، گەلی كورد ئەمە دەبینێت و دەیەوێت پارتی دەست لەم هەڵویستە هەڵگرێت.

News Code 2564

Your Comment

You are replying to: .
captcha