پارێزەران و چالاکوانان داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن بڕیاری سزادانى دەستگیرکراوانى بادینان ڕاست بكاته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک له‌ یاساناسان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كان له‌ گردبونه‌وه‌یه‌كدا ئیدانه‌ بڕیاری په‌سه‌ندكردنی حوكمی زیندانیكراوانی بادینان ده‌كه‌ن و داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن ئه‌م بڕیاره‌ ناڕاسته‌ی دادگاكان ڕاست بكاته‌وه‌.

کوردپرێس:

پارێزه‌ر محمد ساڵح سه‌لیم، وتاری پارێزه‌رانی له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌ خوێنده‌وه‌ تێیدا هاتبوو، ده‌سته‌ی یاسا ناسان و پارێزه‌ران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی، ده‌مانه‌وێت داواكارییه‌كانمان بگه‌یه‌نینه‌ ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌رچه‌نده‌ داواكاری زۆر هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بخرێته‌ به‌رده‌م ده‌سته‌یه‌كی فراوان له‌ دادوه‌ران به‌ڵام پێداچونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ خرایه‌وه‌ به‌رده‌م هه‌مان ده‌سته‌و سزاكه‌یان وه‌ك خۆی هێشته‌وه‌و به‌داخه‌وه‌ حوكمه‌كه‌ په‌سه‌ندكراو ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ هه‌وڵی بۆ بدرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم لێبوردنێكی تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكات و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش بۆ ئه‌وه‌ پێی دراوه‌ هه‌ر ناڕه‌وایه‌تیه‌ك له‌هه‌ر بابه‌تێكدا بێت ئه‌و به‌ لێبوردنی تایبه‌ت چاره‌سه‌ری بكات.

لای خۆشیه‌وه‌،كامل عومه‌ر نوێنه‌ری رێكخراوی جاسه‌نه‌ بۆ ئازادی بیروڕا،به‌یاننامه‌یێكی خوێنده‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئازادیخوازان كراوه‌و تێیدا هاتیوو،دادگا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له‌سه‌ر ئازادیخوازان تاقیكرده‌وه‌و ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئامانجێكی سیاسی له‌پشته‌و داوا ده‌كه‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ ناداپه‌روارانه‌ بێده‌نگ نه‌بن، سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت ئازادیان بكات چونكه‌ دۆسیه‌ی گیراوه‌كانی بادینان شكۆی دادگاو سه‌روه‌ری یاسای خسته‌ ژێر پرسیاری گه‌وره‌وه‌.

فیدراسیۆنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی یاداشتێكیان خوێنده‌وه‌ تێیدا هاتبوو، بریاری دادگای پێداچونه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌بوو له‌و چالاكوانانه‌ ئه‌وه‌نده‌ بڕیارێكی یاسایی نه‌بوو، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان نه‌یتوانیوه‌ له‌ ژێر بڕیاری ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن بێته‌ ده‌ره‌وه‌و وه‌ك فیدراسیۆنه‌كه‌یان داوا له‌هه‌موو حزبه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستیان ڕون بێت به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریه‌ یاساییانه‌ و داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن بڕیار بدات به‌ ده‌ركردنی لێبوردنێك بۆ ئازادیخوازانی بادینان.

*لە شارپرێس وەرگیراوە

News Code 2557

Your Comment

You are replying to: .
captcha