بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان بە دەزگاکانی هەواڵی راگەیاندووە، دادگای پێداچوونەوە جارێکی تر بڕیاری داوە بە پەسەندکردنی سزای حکومدراوانی بادینان.
ناوبراو روونیشی کردووەتەوە، دوای ئەوەش تەنها سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت لێبوردن بۆ ئەو سزادراوانە دەربکات، یاخود پەلەمان و حکوومەت لێبوردن بۆ ژمارەیێک لە بەندکراوان دەربکەن و ئەوانیش بگرێتەوە.
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان داواش لە سەرۆکی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات، لێبوردنێک دەربکەن چونکە لەساڵی 2016ەوە لێبوردن لە هەرێمی کوردستان دەرنەکراوە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، پێشتر هەمان دادگای سزای 6 ساڵ زیندانی بەسەر حکومدراوانی بادیناندا پەسەند کرد کە تۆمەتی ناپاکییان دراوەتە پاڵ، بەڵام بەهۆی فشارەکانەوە جارێکی تر بڕیارەکە گەڕێنرایەوە هەمان دادگا بەهیوای پێداچوونەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment