سەرچاوە نافەرمییەکان: مووشه‌كێک لە دەوروبەری هەولێر کەوتە خوارەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌نگێكى به‌هێز له‌نێوان هه‌ولێر و پیرمام بیسترا، باس له‌وه‌ده‌كرێت ئه‌و ده‌نگه‌ مووشه‌ک بووه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانى هه‌ولێر تائێستا هیچ ڕکونكردنه‌وه‌یێكیان بڵاو نه‌كردۆته‌وه ‌و هیچ زانیارییێكى فه‌رمییش تائێستا له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

کوردپرێس:

ژمارەیێک لە میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان هەواڵی بیسترانی دەنگێکی بە هێز لە دەوروبەری هەولێریان بڵاو کردۆتەوە و لە چەند ماڵپەڕ و سەرچاوەیێکدا باس لەوە کراوە کە دەنگەکە دەنگی تەقینەوەی مووشەک بووە بەڵام تا ئەم کاتە لێدوانێکی فەرمی لەوبارەیەوە نیە.

ئاژانسی هەواڵی شارپرێس لە زاری ‌هاووڵاتییانى مه‌لا ئۆمه‌ر نووسیویەتی: كاتژمێر 2ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌نگێكى به‌هێز ئارامى له‌ئه‌وان شێواندوه‌و ترس‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌كى زۆرى خستۆته‌ دڵیانه‌وه‌.

به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى زانیاریه‌كانیان بۆ شارپرێس ڕاگه‌یاند، ده‌نگه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك به‌هێز بوه‌، ته‌نانه‌ت بیناى ماڵانیشى له‌راندۆته‌وه‌و ژماره‌یه‌ك زۆر هێزى ئه‌منیشیان بینیوه‌ كه‌ هه‌م له‌پیرمام‌و هه‌میش له‌ناوشارى هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و شوێنى ده‌نگه‌ به‌هێزه‌كه‌ جوڵه‌یان پێكراوه‌.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ تائێستا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگه‌ به‌هێزه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیان ده‌ڵێن زیاتر له‌ده‌نگێك بوه‌، ڕونكردنه‌وه‌و زانیاریان ئاشكرانه‌كردوه‌، هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌ نافه‌رمیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و ده‌نگه‌ موشه‌كێك بوه‌و هه‌ندێكی دیكه‌ش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، دوو ده‌نگى زۆر به‌هێز بوه‌ كه‌ له‌نزیك (بڵاغ) كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ كە دەكەوێتە پشت ھوتێل خانزاد، ڕێگای نێوان ھەولێر-پیرمام.

ئه‌و شوێنه‌ى مووشه‌كه‌كه‌ى لێ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌، ده‌كه‌وێته‌ نێوان هه‌ردوو شوێنى نیشته‌جێبونى مه‌لا ئۆمه‌رو به‌ستۆره‌ كه‌ نزیكه‌ له‌پیرمام‌و هه‌روه‌ها له‌شارى هه‌ولێریشه‌وه‌.

News Code 2523

Your Comment

You are replying to: .
captcha