بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێره‌ى نووسراوێک که واژۆى حه‌مید نه‌عیم غازى ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقى له‌سه‌ره ئاماژه به‌وه‌کراوه، بەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەباح ئەحمەد لەپۆستی سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکووک لادراوه.
ئه‌وه‌ش ڕوونکراوه‌ته‌وه، لەشوێنی ئەو، کەسێکی دیکه لە نەتەوەی کورد بەپلەی دکتۆر و بەناوی کامەران شکور حسێن سه‌عید ده‌لۆیی بەسەرۆکی نوێی زانکۆی کەرکووکی دیاری کراوه.
بڕیارى ئەو گۆڕانکارییە لەڕۆژی 9ى ئەم مانگەوە دەرچووە و وەکوو لە نووسراوەکەشدا ئاماژەی بۆکراوە، بڕیارەکە لەسەر داوای وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment