مستەفا کازمی، فەرماندەی پۆلیسی زیقار-ی لە پۆستەکەی دوورخستەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق؛ فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقاری لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا یەحیا رەسوول، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا بە دوورخستنەوە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقار لە پۆستەکەی و پێکهێنانی لیژنەیێکی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکانی رۆژی هەینی پارێزگاکە.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی عێراق ڕاشیگەیاند هەروەها قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندراوە و مۆڵەتەکانی چەک هەڵگرتن لە زقار هەڵوەشێنراوەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بڕیارەی کازمی، بە مەبەستی رێگریکردنە لە لێکەوتەکانی زیانگەیاندنی زیاتر بە ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە عێراقدا.

بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکان، لە خۆپێشاندانەکانی رۆژی هەینی 27-11-2020ی باشووری عێراقدا گرژی لە نێوان لایەنگرانی رەوتی سەدر و خۆپێشاندەرانی دژە حکوومەت روویدا، لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و دەیانی دیکە بریندار بوون، گرژییەکە کاتێک دروست بوو کە لایەنگرانی موقتەدا سەدر رژانە سەر شەقامەکانی بەغدا و شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار.

سەرچاوە: KNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 251

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha