کوردپرێس:
هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسیی یەكگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە نوسینێکدا لە هەژمار تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، "دەستەبژێر و سەرکردایەتی کوردی بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردو بەھۆی شۆڕش و ڕوبەڕوبونەوە چەکداریەکانەوە، ئەوەندەی فێری ھونەری مردن و وێرانسازی بون، فێری ھونەری ژیانسازی و بیناکردن نەبون".
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای نزیکەی 30 ساڵ حوکمڕانی سەربەخۆ و ئیدارەی خۆیی، نەیانتوانی ئەو ھەمو دەرفەت و ئیمکاناتەی کە لە بەردەست بو بەشێوەیێکی دروست لە پڕۆسەیێکی نیشتیمانسازی ھاوچەرخدا بەکاربھێنن.
بەپێی وتەی هادی عەلی، ھەرێمی کوردستان "ئێستا لە بارودۆخێکی ئاڵۆزی قەیراناوی و دواکەوتوی وەھادایە، کە مەخابن چاوەڕوانی ئایندەیەکی ئومێدبەخشی لێناکرێت".
Your Comment