بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم شاى شانشينى ئوردن پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن و چەند پرسێکی دیکە تاوتوێ بکەن.
فەلاح مستەفا، راوێژکار لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەوە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێچرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵا، پرسە سیاسییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێدەکرێن.
گوتیشی "سەقامگیری ناوچەکە و چۆنیەتی ماماڵەکردن لەگەڵ ئەو پەرەسەندنانەی کە دینە پێش خاڵێکی دیکەی گفتووگۆکان دەبێت"
تەلەڤزیۆنی کوردستان24 لەمبارەوە رایگەیاند، سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ کۆتایی دێت و تەنها لەگەڵ شا عەبدوڵڵا دیداری دەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment