بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆری ئه‌مه‌ریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌کات، که چه‌ندان به‌رپرسی باڵای ئیدارەی بایدن دووپاتیان له‌وه کردووه‌ته‌وه، که بوونی ئه‌مه‌ریکا له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، له پێناوی گره‌نتیدانه بۆ زیندوونه‌بوونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌که‌یه و پشتیوانی هێزه‌کانی سووریای دیموکراته له هه‌ر هێرشێکی تیرۆریستان بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی سڤیلی ناوچه‌که، واته ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان بۆ پاراستنی خه‌ڵکی سڤیل و شه‌ڕی تیرۆر له ناوچه‌که‌ن، نه‌ک بۆ نه‌وت.
به‌شێک له میدیاکان باس له‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌و بڕیاره‌ی حکوومه‌تی بایدن، بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌کی له‌باره به ئامانجی ده‌ستکردنه‌وه به گفتوگۆی ڕژد له‌گه‌ڵ ڕووسیا که ده‌ستێکی باڵای له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکوومەتی ناوەندی هه‌یه و هه‌ژموونی ته‌واوی به‌سه‌ر وڵاته‌که سه‌پاندووه، به‌ڵام به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ڕه‌ت کرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که بڕیاری درێژنه‌کردنه‌وه‌ی به‌خشینی کۆمپانیاکه له پابه‌ندنه‌بوون به سزاکان، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش دیداری بایدن و پووتین بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
به‌رپرسێکی باڵای ئه‌مه‌ریکی بۆ مۆنیتۆر ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، که ئامانجی سه‌ره‌کی و یه‌که‌می و کۆتایی ئه‌مه‌ریکا له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بریتییه له شه‌ڕی تیرۆر و هیچ هۆکارێکی ترمان نییه، هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایش له ناوچه‌که‌ن بۆ مه‌شق و پشتیوانی هه‌سه‌ده نه‌ک پاسه‌وانی کردنی کێڵگه‌کانی نه‌وت.
ئارۆن شتاین به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌کان له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له فیلادلفیا بۆ ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه، بیرۆکه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که له پێناوی نه‌وت، هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا گه‌وجانه بوو و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکای به‌رانبه‌ر به سووریا به ته‌واوی قێزه‌وه‌ن کرد.
له‌باره‌ی ئامانجه‌کانی ئه‌مه‌ریکایش له ناوچه‌که، به‌رپرسه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی، جیا له پشتیوانی له شه‌ڕی تیرۆر، هه‌وڵه‌کانمان به فره‌وانی به‌رده‌وامن، بۆ گه‌یاندنی زۆرترین بڕی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵکی سووریا و ڕزگارکردنیان له‌و دۆخه سه‌خته‌ی تێیدا ده‌ژین، ئه‌مه‌ریکایش ده‌یه‌وێ کۆمه‌ک و هاوکارییه‌کانی بۆ هه‌موو خه‌ڵکی سووریا ڕه‌وانه بکات له هه‌موو ناوچه‌کان، ئه‌مه‌یش پێوه‌ست نییه به ململانێ و گرفتی سیاسی و دیپلۆماسی و سه‌ربازی.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکیش، ڕووسیا به ئه‌رێنی به‌ده‌م ئه‌و داوایه‌ی ئه‌مه‌ریکا هاتووه و مۆسکۆ ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه له کارئاسانی و هه‌ماهه‌نگی کردن بۆ گه‌یاندنی هاوکاری مرۆیی له ته‌واوی ناوچه‌کانه‌وه. به‌ڵام مۆسکۆ خواستی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که زۆرترین کۆمه‌ک و هاوکارییه‌کان بگه‌یه‌نرێته دیمه‌شق و له‌وێوه بۆ ناوچه‌کانی تر بگوێزرێته‌وه، ئه‌مه‌ریکایش ئه‌مه ناخوازێت و داوا ده‌کات له سه‌رجه‌م سنووره‌کانه‌وه کۆمه‌ک و هاوکاری ڕه‌وانه بکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment