ئاسایشى سلێمانى وردەکاریی رووداوی تەقەکردنەکەى شەوى رابردوو ئاشکرا دەکات/ کچی بەرپرسێکی باڵای هەرێم لایەنێکی تەقەکردنەکە بووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی ڕابردووی سلێمانی دەڵێت بەردەوام دەبن لە کارەکانیان و بە گوێرەی زانیارییەکان تیمی پارێزەری کچی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان هۆکاری تەقەکردنەکە بوون.

کوردپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیێکی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی سەرچنار بڵاو کردەوە و دەڵێت، هێزەکانیان لە ئەرکی فەرمیدا بوون و شۆفێرێک "ھێزێکی چەکدار بە شێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی کە لە ئەرکدا بوون و بە تەقەکردن رووبەڕووی ھێزە ھاوبەشەکە بوونەوە [کە لە ئەرکدا بوون]".

ئاماژەى بەوەش کردوە، کە ھێزەکانیان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەئەمنییەکان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەئەرکێکی رەسمیدا بوون، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەکی سەرچنار .

ئاسایش روونیکردوەتەوە کە شۆفێرێک پابەند نابێت بەڕێکارو رێنماییە یاساییه كان و پاش گرفت دروستکردن، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی کە لەئەرکدا بوون و بەتەقەکردن رووبەڕووی ھێزەھاوبەشەکە بوونەوەو سەرئەنجام شهش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمهندێکی هێزەكانی فریاكهوتنی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران بەمەبەستی چارەسەر .

هەروەها ئاسایشى سلێمانى جەختی کردووەتەوە، رێوشوێنە یاسییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموو لایێک دڵنیادەکەینەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەرکی نیشتمانی خۆمان نابین لەپاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و ئارامی شار و لەو پێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەکین.

لە گوێرەی میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان تیمی پارێزەری کچی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لایەنێکی تەقەکردنەکە بووە.

News Code 2479

Your Comment

You are replying to: .
captcha